söndag 25 oktober 2015

کۆمۆنیستە کانی تورکیا دوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە ڕویان کردە چیا


کۆمۆنیستە کانی تورکیا دوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە ڕویان کردە چیا 
بانگەوازیەک لە لاوانی کۆمۆنیستەوە: با ڕوو بکەینە خاکی شۆڕشەکان

تێکۆشەرانی ڕێکخستنی لاوانی کۆمۆنیست (KGO) لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگیان لە کچان و کوڕانی گەنج کرد کە بەرامبەر زیهنیەتی پیاو سالاری، شەڕی داگیرکاری، فاشیزم، جنسیەت گەرایی و نایەکسانی تێکۆشان مەزنتر بکەن.

گەنجانی کۆمۆنیست کە بوونە ئامانجی کۆمەڵکوژیەکانی پرسوس و لە هێرشەکەی ئەنقەرەشدا بەدەیان ئەندامیان بریندار بوون بەمەبەستی حساب پرسین لە بکوژان ناسنامەکانیان سوتاندو ڕوویان لە مەیدانی تێکۆشانی ئازاد کرد. لاوانی کۆمۆنیست چەکیان هەڵگرت و وتیان، " ئێمە سیستم و دام و دەزگاکانی ئێوە ڕەد دەکەینەوە" و بانگیان لە هەموو گەنجان کرد کە وەرنە سەنگەرەکانی بەرخۆدان.
لەسەر ناوی ڕێکخستنی لاوانی کۆمۆنیست (KGO) ڕۆزا پەیمان و ئەرداڵ جەبۆ، بەهەردوو زمانی کوردی و تورکی لێدوانێکیان داو وتیان:'' لە کۆڵانان، زانکۆکان، کارگاکان و لەهەموو مەیدانەکان ئێستا کاتی ئەوەیە کە سنورەکانی خۆمان دەرباز بکەین. بۆ ئەوەی ئێمە ببینە عەلیشێر، سوبحی، ئیڤانا و ئەو سیستمە بەسەر سەری خاوەنەکانیدا تێک بڕوخێنین، دەرفەتی زیاترمان هەیە. ئێمە بێ ئالتەرناتیڤ نین. ئێمە ڕوو لە خاکی شۆڕش دەکەین، کۆڵان، چیاکان، سەنگەرەکان ؛ بۆ جیهانێک کە مرۆڤایەتی دەسەڵاتدارە ئێمە ڕوو لە مەیدانەکانی ئازادی دەکەین."
بانگەوازی بۆ لاوان
لە لێدوانەکەدا بانگەوازیەکی تایبەت بۆ گەنجانی مسوڵمان کرا. لاوان لە داخویانیەکەدا وتیان ئاکەپە کە داعشی تورکیایە ئەو باوەڕیەی لە دڵی خێزانەکاندایە بەکار دەهێنێت و وەها بەردەوام بوون:" جێگای ئێوە لای ئەوان نیە، بەڵکو لەتەنیشت کەسانێکە کە ئاڵای بەهاو ئازادیان هەڵگرتووە، وەرن ئێوەش لە ڕیزی هەق و نرخدا جێ بگرن."
' ئەوەندەمان هێز هەیە کە ئەو سیستمەی ژن ئینکار دەکات بگۆڕین'
لە لێدوانەکەدا بانگ لە ژنانی گەنج کرا:" ئەوەندەمان هێز هەیە سیستمێک کە عەقڵی ژن بچوک دەبینێ، ئیرادەی ژن پەسەند ناکا و ژن بە نەبوو حساب دەکات بگۆڕین.'' ڕۆزا پەیمان ئاوا بانگی لە ژنان کرد:" وەرن ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە خۆمان نوێ بکەینەوە. ئێمە ئازادی داگیرکراومان وەربگرینەوە. بەهێزی خۆ بەڕێکخستن کردنمان لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا ئێمە بەرەو سەرکەوتن ڕێ دەکەین
."
ANF

0 kommentarer:

Skicka en kommentar