fredag 23 oktober 2015

تورکیای فاشیستی دۆژمنی کورد لە هەوڵەکانیدا بۆ پـێناسەکردنی یەپەگە بە تێرۆرست بە تەنها ماوەتەوە



تورکیای فاشیستی دۆژمنی کورد  لە هەوڵەکانیدا بۆ پـێناسەکردنی یەپەگە بە تێرۆرست بە تەنها ماوەتەوە
تورکیا فشارەکانی بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) زیاتر دەکات، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو هەوڵانەی دەیدات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی ئەم هێزە وەکو ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی. بەڵام لە ڕوانگەی واشنتن و مۆسـکۆوە یەپەگە هێزێـکی سەرەکیـیە لە شەڕی دژی داعشدا. بۆیە شیانی هەیە ئەنکەرە لێرەدا بە تەنها بـبینێتەوە.

دوریان جۆنز لە ئستەنبوڵەوە ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە و موعتەبەر شیروانی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بە کوردی ئامادەی کردووە.

دەقی ڕاپـۆرتی تورکیا و یەپەگە

0 kommentarer:

Skicka en kommentar